" نەوتی سپی گەیشتە سلێمانی و دەستدەکرێت بە دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا"

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ''لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رۆژانە نەوتی سپی دەگاتەپارێزگای سلێمانی‌و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت''.

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانی، راگەیاند ''ساڵی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پارێزگاكانی سەرپشك كرد لە هاوردەكردنی سوتەمەنی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە، چونكە خۆی نەیدەتوانی سوتەمەنی پێویست دابین بكات، هەر بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بەنوسراوی رەسمی داوای لەحكومەتی ناوەندی‌و وەزارەتی نەوتی عیراق كرد، سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دابین بكات، لەوەڵامدا ئەوانیش رەزامەندیان دەربڕیوە''

رێكەوت زەكی وتیشی ''لەئێستاشدا رۆژانە نەوت بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دێت ‌و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت''.



AM:10:10:21/11/2017