ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی عەسکەری دوزخورماتوو ڕوویدا و ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە.
ئێوارە ئەمڕۆ لەناو عەلوەی خورماتو لە گەڕەکی عەسکەر تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەپێی ئامارەکانیش ٢٣ کەس کوژران و زیاتر لە ٤۰ بریندار هەیە.
بەگوێرەی زانیاریەکان تەقینەوەکە بەهێز بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە ئەنجامدراوە، شوێنەکەی قەرەباڵغی بووە بۆیە ئەو ژمارە بەرکەوتووەی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لەناو خورماتوو بۆ "سپی" ئاشکرایکرد زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە هاوڵاتی عەرەبی سونەی ئەو ناوچەیەن.