به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات" ئه‌گه‌ری زۆره رۆژی هه‌ینی داهاتوو له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێبكات".
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی شێ ئه‌گه‌ری زۆره رۆژی هه‌ینی به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان ده‌ستپێبكات و پله‌كانی گه‌رماش نزم ببێته‌وه".
ناوبراو دەشڵیت" ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتبووه‌وه، ئه‌مشه‌و كۆتایی پێدێت و هه‌وایه‌كی سارد و وشك جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه".
سه‌باره‌ت بە پەڵەدان لەهەرێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات " ده‌توانین بڵێین له هه‌رێمی كوردستان په‌ڵه‌ی داوه و له چه‌ند شوێنێكی كوردستانیش بڕی باران بارین له ئاستی په‌ڵه‌ش زیاتربووه".