شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بە وتەی راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق به‌ مه‌به‌ستى دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوەند هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا دەكات.

عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ ناوه‌ڕواستى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان.
عه‌لیاوه‌یی  بە ماڵپه‌ڕی "مه‌وازین"ی راگەیاندو: فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌وڵی داوه‌ بۆچوونى هه‌ردوولا له‌یه‌ك نزیك بخاته‌وه‌، بۆیه‌ ئێسته‌ دانیشتنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت".

وتیشی "هیچ گرفت و به‌ربه‌ستێك له‌ به‌رده‌م گفتوگۆی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ بكات كه‌ پابه‌ندبوونه‌ به‌ ده‌ستوور و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراقه‌ به‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ و دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان".



PM:02:31:23/11/2017