ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

لە عێراق ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و لە هەرێمیش وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند "هاوشێوەی عێراق ئەو ڕۆژە دەبێتە پشووی فەرمی".

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش لەڕێگەی ڕاگەیەنراێكەوە سەرجەم دامەزراوەكانی ئاگاداركردۆتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)  پشوی فەرمیە و هیچ فەرمانگەیەك دەوام ناكات.

هاوكات نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی دوەمی 2017 كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لەهەرێمی كوردستان پشوە لەسەرجەم دامەزراوە حكومیەكاندا".

پێشتر حكومەتی هەرێم لە زاری وتەبێژەكەیەوە ئاشكرایكرد "لەهەرێمی كوردستان تەنها لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام پشوی فەرمیە نەك ساڵیادی كۆچی دواییەكەی".



AM:11:47:28/11/2017