توركیا: هێرش دەكەینە سەر عەفرین

وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی هێرش بكەنە سەر كانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەمە 28ی تشرینی دووەم نوردین جانیكلی، وەزیری بەرگریی توركیا لەبارەی هێرشی سوپای حكومەتەكەی بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاندووە، "كێ دەزانێت چی ڕوودەدات ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی سوپای حكومەتەكەی هێرش بكاتە سەر عەفرین". 

حكومەتی توركیا هێزێكی زۆری لە دەوروبەری عەفرین كۆكردووەتەوە و پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند پێویستە ئەمریكا پێدانی چەك بە یەپەگە ڕابگرێت و وتیشی "ئامانجمان ئەوەیە هێرش بكەینە سەر عەفرین".

حكومەتی توركیا لەمساڵدا چووە ناوچەی ئیدلب لە سوریا و هەروەها ساڵی ڕابردووش ناوچەكانی جەرابلوس و بابی لە نێوان كانتۆنی عەفرینی و كۆبانێدا كۆنتڕۆڵكرد.



PM:02:59:28/11/2017