لە مەخمور تەقینەوەیەکی گەورە روویدا شەهید و بریندار هەیە

کەمپی ئاوارەکانی باکوری کوردستان لە شارۆچکەی مەخمور دەکرێتە ئامانجی کارێکی خۆکوژی و دوو هاوڵاتی شەهید دەبن و چوار هاوڵاتی تر بریندار دەبن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کەمپەکەوە بە سپی راگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لۆریەکی پڕ تەقەمەنی کە لەلایەن خۆکوژێکەوە لێدەخوڕا دەچێتە کەمپی ئاوارەکانی باکوری کوردستان لە مەخمورو خۆی دەتەقێنێتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو چواری تر برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی سەرچاوەکەی سپی، هێرشەکە تیرۆریستی بووەو خۆکوژەکەش کوژراوە. 

کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین کە ژمارەیان 12 هەزار زیاترە و ئەدەمەی لە ٢٠٠٤ دا داعش ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵکرد، نەیتوانی ئەو کەمپە بەهۆی بەرگریگەریلاکانی پەکەکەوە کۆنترۆڵ بکات.



PM:08:42:06/12/2017