لەکەرکوک هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق

بەرپرسێکی ئاسایش لە کەرکووک، ڕایگەیاند، لە ناوچەی فەرمانبەران لە کەرکووک شەڕە و لە حەشدی شەعبی و سوپاى عێراق دەدرێت و تا ئێستاش نەزانراوە کێ هێرشەکەی ئەنجام داوە. 


عەقید ئیدریس ڕەفعەت، بەرپرسی بەشی جووڵه‌ى ئاسایشی کەرکووک بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند "لە کاتژمێر 9:45   خولەکی ئەمشەو لە ناوچەی فەرمانبەران لە کەرکووک لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دراوە و شەڕیش تا ئیستا بەردەوامە".

ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە زەرەر و زیان بە سوپا و حەشدی شەعبی گەیەندراوە و کوژرا و برینداریشیان هەیە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ زانیارییه‌كان سەرەتایین، ناشزانرێت ئه‌وانه‌ى هێرشەکە ئەنجام ده‌ده‌ن كێن و سه‌ر به‌كام لایه‌نن.





ئه‌م بابه‌ته 4317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:27:07/12/2017