ئاگاداربە ئەم حەوت خووە تەندروستیت لەناو دەبات


هەندێک کار هەیە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین بەبێ ئەوەی بزانین مەترسی خراپی لەسەر تەندروستیمان هەیەو زیان بەجەستە دەگەیەنێت هەروەها ئەم کارانە وەک خویەکی لێهاتووە کە رۆژانە دووبارەیان دەکەینەوە ئەوانەش:

- ڕێگری کردن لە پژمین: کاتێک هەست بە پژمین دەکەی لەوانەیە هەوڵ بدەی ڕێگری لێبکەی لەوکاتەدا دەمارەکانی خوێن پەستانێکی زۆریان دەکەوێتە سەر ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشە، لەناوبردنی دەمارەکان، وە تەنانەت کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بیستن هەربۆیە نابێت هەرگیز پژمە بوەستێنیت.

- بەکارهێنانی عەتر: بەکارهێنانی عەتر دەبێتە هۆی سەرگێژان ، دڵتێکەڵهاتن، گێژبون، تەنانەت کاریگەری هەیە لەسەر چاو و پێست و قوڕگیش، هەربۆیە باشتر وایە کە عەترێک بەکاربێت لەڕۆنی سروشتی دروست کرابێت هەروەها لە شوێنی گونجاو بدرێت.

- بەکارهێنانی مۆبایل پێش نوستن: هەبونی ڕوناکی لەشەودا دەبێتە هۆی ئەوەی کە مێشک هۆڕمۆنی میلاتۆنین دەرنەدات کە ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە لە شێوازی نوستن ئەمەش هۆکارە بەتوشبون بە بێتاقەتی، شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی دڵ، قەڵەوی، و هەروەها لاوازی بەرگری. هەربۆیە بۆ پاراستنی تەندروستیت هەرگیز نابێت بەر لەوەی بخەوی مۆبایل بەکاربێنی یاخود هەر ڕوناکیەکی دیکە.

- دەفری پلاستیکی : زۆربەی دەفرە پالاستیکیەکان لەمادەی کیمیایی دروست کراون ئەم دەفرانە کاتێک خواردنیان تێدەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ زیان بەخواردنەکە دەگەیەنێت ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی .

- بەکارهێنانی سابونە دژە بەکتریاکان: زۆرێک لە بەکتریای سودبەخش لەسەر جەستەمان دەژی هەروەها ڕۆڵی گرنگیان هەیە لەپاراستنی جەستە هەربۆیە کاتێک ئەم دژە بەکتریایە بەکار دەهێنی ڕەنگە ببێتە هۆی لەناو بردنی بەکتریا سودبەخشەکانیش، پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێیان وایە کە تەنها لەکاتی برین و شەق بونی پێستدا دژە بەکتریا بەکاربێت باشە. هەروەها نابێت لەهەفتەیەکدا دوجار زیاتر بەکاربێت.

- پانتۆڵی تەسک:پانتۆڵی تەسک هەرچەندە مۆدێرن دەردەکەوێت بەڵام کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی بەهۆی ئەوەی پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر پێستکاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی دەمار.هەروەها ناشهێلێت هەوا بە قاچەکاندا بڕوات دەبێتە هۆی سڕبون و خورانی قاچەکان.

- خواردنەوەی شەربەتی فرێش: ئایا پێت وایە شەربەتی سروشتی فرێش باشە بۆت؟ لەڕاستیدا خواردنی ئەم جۆرە شەربەتە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، نابێت شەربەتی ترێ بدرێت بەوکەسانەی کە قەڵەون و شەکرەیان هەیە هەروەها دەبێت شەربەت زۆر بەمنداڵ نەدرێت.

سەرچاوە : Bright Side

وە:هە-ف



PM:11:32:09/12/2017