شەڕو پێكدادان لە خورماتوو سەریهەڵدایەوە

لەناو قەزای خورماتوو شەڕو پێكدادانی چەكداری لەنێوان گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی دروستبووە و کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە.


محمەد فایەق، وتەبێژی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی كانونی یەكەمی 2017، کاتژمێر 5:45 خولەک شەڕو پێكدادانی قورس لەنێوان گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی، لەناو بازاڕی قەزای خورماتوو روویدا.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە شەڕ و پێکدادانەکە بۆ ماوەی 20 خولەک لەنێوان حەشدی تورکمانی و ئەمنی حەشدی شەعبی كە لە بەغداوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی قەزاكە رەوانەكراوە بەردەوام بووە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەو شەڕە ژمارەیەك كوژراوو بریندار لەهەردوولادا هەیە.


.



PM:09:27:25/12/2017