سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی هۆشداری دەداتە عه‌بادی و راگه‌یاند، "ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد، باجه‌كه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بێت و تۆ ناتوانێت به‌م شێوه‌یه قه‌واره‌ی كورد هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
د.فوئاد مەعسووم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ئاشکرایکرد کە لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنی دانوستاندن لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستەش نامەی بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە، بەڵام هیچ كامیان تاوەكو ئێستا وەڵامی نامەكەیان نەداوەتەوە.
سەبارەت بە ئەگەری رەتكردنەوەی گفتوگۆ لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە، دەڵێت رەنگە ئەمە كاریگەری لەسەر زیادكردنی چەند كورسییەك هەبێ لە هەڵبژاردن، بەڵام "باجی ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد زۆر گه‌وره ده‌بێت و له كۆتاییدا به‌هۆی فشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عه‌بادی ناتوانێت له ده‌ره‌نجامه‌كانی رابكات و توانای ئه‌وه‌ی نییه قه‌واره‌ی كوردستان له‌ناو ببات".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له به‌غدا له دژی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، به‌ڵام دوای بڕیاری دادگای عێراق، له‌ئێستادا هه‌موویان داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ته‌نیا لایه‌نێكیش نییه كه دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ره‌ت بكاته‌وه".
شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای ئاشكرا كرد، وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردبوو، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌ك له نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌للاوی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خراوه‌ته روو.
وه‌ك كینانی روونیشی كردبووه‌وه، مالكی و عه‌للاوی و جبووری داوایان له مه‌عسوم كردبوو، ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك كۆماری عێراق نامه‌ی جیاوازی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه.