راوێژکارێکی سەر ئێشە بۆ فواد مەعسوم دروست دەکات

لەسەر ئەو هێرشانەی د. لەتیف رەشید راوێژکاری فواد مەعسود کردبوویە سەر مەسعود بارزانی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، سەرۆک کۆماری  عێراق روونکردنەوە دەدات و دەڵێ" ئەوە رای خۆیەتی ".

له‌ به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی سه‌ركۆماردا هاتووه‌ "ئه‌م لێدوانه‌ی دوێنێ عه‌بدوله‌تیف ره‌شید بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌لجه‌دیدی داوە، رای تایبه‌تی خۆیه‌تی، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی و رای سه‌ركۆماره‌وه‌ نییه‌".

سەرۆكایەتی كۆمار دووپاتی كردووەتەوە ئەوان سه‌رجه‌م را و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ ماڵپەڕی ئه‌لیكترۆنی سه‌ركۆمار و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار بۆ ده‌زگا میدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه"‌.

دوێنێ عه‌بدوله‌تیف ره‌شید راوێژكاری سه‌ركۆماری عێراق، لە رۆژنامه‌ی "سه‌باح ئه‌لجه‌دید" هێرشی كردبووە سەر مەسعود بارزانی و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رایگه‌یاندبوو كە حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، هەروەها گوتبووی سەرۆك مه‌سعود بارزانی تا ئێستا كاروباره‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌بات. 



PM:07:03:26/12/2017