هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018ەوە پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسانی حكومی سنووری پارێزگاكەی كردووە و پیرۆزبایی لێكردوون.


میدیای فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاوكراوەتەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018ەوە، پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكەش دەكەین، دەخوازم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی و دادپەروەری و ئازادی بێت، ساڵی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و ساڵی لێبووردەیی و خۆشەویستی بێت، ساڵی چەسپاندنی حكومەتی هاوڵاتی و سەروەری یاسا بێت".

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتوشیەتی "پیرۆزبایی 2018 لە خۆتان و خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوشاری و هاونیشتمانییە بەڕێزەكانمان دەكەین، هەمیشە شاد و سەربەرز و سەركەوتوو و سەرفراز بن".



PM:03:31:29/12/2017