به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كەوە لە شاری دهۆک ژمارەیەکی زۆر ئامێری کارەبایی ماڵان لەکارکەوتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی کانونی یەکەمی 2017 بەهۆی هەورە برووسکەی بەهێز و یەک لەدواییەکەوە له گه‌ڕه‌كی ماڵتای ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شاری دهۆك به سه‌دان ئامێری كاره‌بایی ماڵان له كاركه‌وتوون.
هەروەها له گوندی لاهۆرای سه‌ر به پارێزگای دهۆك بەهەمان هۆکار ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری كاره‌بایی ماڵه‌كانی گونده‌كه له كاركه‌وتوون.
سەرەڕای زیانە مادیەکان هەورە بروسکەی ئەمڕۆی شاری دهۆک دڵەڕاوکێی و نائارامی دەروونی لای خەڵکی ئەو شارە دروستکردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.