ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یاند" ئه‌م مانگه ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان بۆ خه‌رجكراوه‌و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بڕی چوار ملیۆن‌و 500 هه‌زار دیناری لێبڕدراوەو ئەمەش بەبڕیاری عەبادی بووە".
شیرین ره‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه، "ئه‌م مانگه موچه‌ی په‌رله‌مانتاران دواكه‌وت، كاتێكیش وه‌رگیرا ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی درا به‌بێ ده‌رماڵه‌كان، له‌حه‌وت ملیۆن ته‌نها دو ملیۆن‌و 500 هه‌زار دینارمان وه‌رگرتووه”.
پەلەمانتارەکەی گۆران وتیشی "پێشتر هه‌مو په‌رله‌مانتارێكی عیراق، مانگانه 12 ملیۆن دیناری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌مانگی هه‌شتی 2015وه له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كان، موچه‌ی په‌رله‌مانتارانیش بۆ نیوه كه‌مكرایه‌وه”.
شیرین ره‌زا رونیكردۆته‌وه كه "له‌سه‌ره‌تادا وتیان به‌پێی بڕوانامه موچه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌درێت، ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بوایه 10 ملیۆنی وه‌رده‌گرت، ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی نه‌بوایه 6 ملیۆن وه‌رده‌گرت، به‌ڵام واژۆ كۆكرایه‌وه‌و ئه‌و لابراو موچه‌ی په‌رله‌مانتاران یه‌كسانكرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و بودجه‌یه بۆ په‌رله‌مانتاران دانراوه كورتیهێناوه‌و به‌مشێوه‌یه موچه‌كه‌یان خه‌رجكردووه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاندووه، "دڵنیاین ئه‌و پاره‌یه‌مان لێمان بڕدراوه بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه”.