" ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێتەوە کوردستان "

سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند" بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ٦ ی کانوونی دووەم كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە لەندەنەوە بگەڕێتەوە شاری سلێمانی".

مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بە میدیایاکانی یەکێتی راگەیاندووە" كۆسرەت رەسوڵ چەندین پشكنین و نەشتەرگەرییەكی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە و لەئێستادا باری تەندروستی زۆر باشە".

سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە كە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و لەلایەن هەڤاڵان و دۆستانەوە پێشوازی لێدەكرێت.
سپی وەک زۆرجاری تر یەکەم ماڵپەڕبوو کە هەواڵی گەڕانەوەی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بۆ کوردستان لە هەفتەی پێشوودا بڵاوکردەوە.

رۆژی 11ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو، كۆسرەت رەسۆڵ بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە لەسلێمانی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی و لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ کراو باری تەندروستی جێگیرکراو دواتر گواسترایەوە بۆ ئەڵمانیا بۆ چارەسەر.



AM:10:32:06/01/2018