کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە کە پارەنەدەن بەو کەسانەوەی بەناوی ئەوانەوە پارە وەردەگرن، ئەو کارەش هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەئاگاداری نامەیەكدا كەئاڕاستەی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوە و وێنەیەكی دەست  سپی كەوتوە تیایدا هاتووە" ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە كە هەندێك خەڵك بەناوی فەرمانگەكانی كارەباوە پارە لە هاوڵاتیان كۆدەكەنەوە، بۆ چاكسازی تۆڕی كارەبا و محەویلەكان، هەموو دڵنیادەكەینەوە، ئەوە پەیوەندی بە لایەنی كارەباوە نیە".

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەفەرم دەزگانی پۆلیس و ئاسایشمان لەو حاڵەتانە ئاگاداركردۆتەوە بەوپێیەی چاككردنەوەی تۆڕەكانی و محەویلەكان ئەركی ئێمەیە وەك لایەنی كارەبا بێ بەرامبەر چاك بكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە هاولاتیان دەكات هەركەسێك داوای كۆكردنەوەی پارەی كرد بۆ كێشەكانی كارەبا راستەخۆ و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایشی لێ ئاگادار بكەنەوە.



AM:11:33:07/01/2018