هەودا وێنەیەکی دایکی بڵاودەکاتەوە

بێژەری دیاری کەناڵی KNN هەودا ئەحمەد وێنەیەکی دایکی بڵاو دەکاتەوە.

هەودا ئەحمەد میدیاکاری ناسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردۆتەوەو لەلایەن فانەکانیەوە چەندان کۆمێنتیان بۆ نووسیووە.

ئەو میدیاکارە لەسەر وێنەکەی نوسیویەتی"فێربووم نەترسم چونکە دایە وتی، فێربووم میهرەبان بم چونکە دایە وتی، فێربووم بەردەوام بزەبکە چونکە دایە وتی، یەزدان دایکی هەمووان بپارێزئ".

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و لەئێستاشدا لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامێكی ئێواران پێشكەش دەكات.



PM:07:13:07/01/2018