حکومەتی هەرێم داهاتی ساڵی ٢٠١٧ ی نەوت ئاشکرا دەکات

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو لەكۆبوونەوەكەشدا راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆت لەسەر هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو ئاشكرا دەكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە " بڕیارە پێشنیوەڕۆی سبەینێ 8ی كانونی دووەمی 2018، ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی كۆببێتەوە".

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە " لەكۆبوونەوەكەدا راپۆتی كۆتایی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 ی بڕی نەوتی هەناردەو داهاتەكەی ئاشكرا دەكرێت كە لەلایەن كۆمپانیا دیلۆتەوە ئامادەكراوە".

هەموو مانگێک حکومەتئیئ عێراق وردەکاری گرنگ لەسەر فرۆشتنی نەوت و بڕەکەی و نرخەکەی و ئەو کۆماپنایانەی نەوتەکەیان کڕیوە بڵاودەکاتەوە، بەڵام تێکڕای ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی هەرێم هەرچەندە کۆمپانیایەکی بیانیش هێنراوە بۆ وردبینکردن لە دۆسیەی نەوتی هەرێمدا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڵاونەکردۆتەوە. 
 



PM:07:47:07/01/2018