نەوت بەرزترین نرخی تۆمار کرد

ئەمڕۆ ١٢ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد کە لەماوەی سێ ساڵدایە نرخی لەو شێوەیەی تۆمار نەکردووە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٧٠ $ دۆلار.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٦٥ $ دۆلار.

لە سێ‌ ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نەگەیشتوەتە ئەم ساتەی ئێستا، بەپێی داتاكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 5% بەرزبوەتەوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگڕێنەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی خستنەبازاڕی نەوت، بەتایبەتی لەلایەن ئەمریكا ‌و رێكخراوی ئۆپیكەوە، كە بەهۆیەوە هەفتەی رابردو نەوتی ئەمباركراو لە بازاڕەكاندا پێنج ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە.







PM:09:27:12/01/2018