سوریا هۆشداری توند دەداتە تورکیا

جێگیری وەزیری دەرەوەی سوریا رایدەگەیەنێت، ئەگەر فرۆكەكانی توركیا ئاسمانی سوریا ببەزێنێت رووبەروویان دەبینەوە.


فەیسەڵ میقداد، جێگیری وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا رووبەرووی هەر فرۆكەیەكی سەربازی توركیا دەبێتەوە كە ئاسمانی ناوچەكەیان ببەزێنێت.

وتیشی" ئەگەر توركیا جوڵەی سەربازی لە نێو توركیا بكات ئەوە هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەكان".

جێگیری وەزیری دەرەوەی سوریا " سەرۆكایەتی توركیا بۆ هەر جۆرە كردەوەیەكی هێرشكردن بۆ سەر سوریا ئاگاداردەكەینەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا دواییۆ ئامادەکاریەکانی بۆ هێرشکردنە سەر عەری دەستپێکردووە و چەند ڕۆژێکیشە تۆپبارانی عەفری دەکات.



PM:03:37:18/01/2018