نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ۱۹ کانوونی دووەم لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار عێراقی بەرزدەبێتەوە

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥هەزارو ۷٥۰ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٦۰۰ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠یۆرۆ بە ۱٥۲ هەزارو ۲٥۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ۱۷۰ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ۳۳ هەزارو ۷۰۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ۲۹ هەزارو ۱٥۰ دینار



AM:09:42:19/01/2018