ڕووسیا هێزەکەی لە عەفرین کشاندەوە

دوای ئەوەی ئەردۆغان دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر عەفرین ڕاگەیاند، ڕوسیا سەربازەکانی لەنزیک عەفرین کشاندەوە و لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاش ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ڕوسیا ڕایگەیاندووە ئەو سەربازانەی کە بەنیاز بوون لە سوریا بیانکشێننەوە لەلایەن سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئانهای خۆرئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی عەفرین دەکەن و تا ئێستا حەوت کەسیش برینداربوون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا چڕە و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەر کە هاوڵاتی بەتەمەن و منداڵیان تێدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی عه‌فرین به‌ كردار له‌ گۆڕه‌پاندا ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌ویش نۆره‌ی منبجه‌.



PM:07:54:20/01/2018