وێنە.. سەرۆکی کانتۆنی عفرین و وەزیرەکان چەکیان هەڵگرت
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی دووەم هاوسەرۆکی کانتۆنی عفرین و وەزرەکان سەرجەمیان چەکیان هەڵگرت بۆ داکۆکیکردن لە کانتۆنەکە.
لە دووەم رۆژی هێرشی چڕی سووپای تورکیا و گرووپە ئیسلامیەکان بۆ سەر شاری عفرین، هاوسەرۆکانی کانتۆنی عفرین و وەزیرەکانی ئەو کانتۆنە چەکیان هەڵگرت بۆ بەرگری لە شارەکەیان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن چوار گوندیان لەسەر سنور کۆنترۆڵکردووەو، یەپەگەش بەدرۆی دەخاتەوە.
PM:07:32:21/01/2018