کۆمسیۆن داوا لە دەنگدەرانى تاراوگە دەکات پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، داواى لە هاوڵاتیانى عێراقى لەتاراوگە کرد پەلە بکەن لە تۆمارکردنى زانیارییەکانیان لەڕێگەى ماڵپەڕى فەرمى کۆمسیۆنەوە.


ریاز بەدران، سەرۆکى فەرمانگەى هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەداوە، عێراقییەکانى تاراوگە دەتوانن سەردانى پێگەى سەرەکى کۆمسیۆن بکەن و فۆرمى ئەلیکترۆنى تایبەت بە تۆمارکردنى خۆیان پڕبکەنەوەو بینێرن بۆ کۆمسیۆن.

ڕاشیگەیاند کۆمسیۆن لاى خۆیەوە وردبینى لەزانیارییەکان دەکات و بەراوردى دەکات بە زانیارییەکانى تۆمارى دەنگدەران، بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ.

ریاز بەدران باسى لەوەشکردووە، ئەو رێوشوێنە کە لەدووى ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، تا دووى ئازار بەردەوام دەبێت.



AM:09:05:26/01/2018