" کۆتایی ئەم مانگە عەبادی مووچە دەنێرێت بۆ هەرێم "

پەرلەمانتارێکی کورد لە زاری کەسانی نزیک عەبادی سەرۆک وەزیرانەوە رایگەیاند" کۆتایی ئەم مانگە، یان سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەنێرێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند" هەفتەی داهاتوو وردبینی لە لیستی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستیدا تەواو دەبێت".

پەرلەمانتارەکەی کٶمەڵ لە پەرلەمانی عێراق کە بڕیاریدەری لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراقیشە وتی" کە وردبینی تەواو بوو، دەبێت عەبادی پارەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، من لەکەسانی نزیکی عەبادیم بیستووە کە یان کۆتایی ئەم مانگە، یان سەرەتای مانگی داهاتوو، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق بە کردەوە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دەدات".




PM:11:37:26/01/2018