جێگری هاوسەرۆکی تاڤگەری ئازادی دەڵێت" لە بازگەی دێگەڵە کە دەکەوێتە نێوان کۆیەو هەولێر، چەکدارانی پارتی بە تەقە ١٠ گەنجی وڵات پارێزیان بریندار کردووە".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، تارا حسێن هاوسەرۆکی تاڤگەری ئازادی لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " هه‌ڤاڵانی گه‌نجی وڵاتپارێز كه له سلێمانییه‌وه به ڕێپێوان به‌ره‌و ده‌رگای سێماڵكا به‌ڕێ كه‌وتبون بۆ پشتیوانی عه‌فرین، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه پارتی ته‌قه‌ی لێ كردون و 10 هه‌ڤاڵمان برینداره".
هاوسەرۆکی تاڤگەری ئازادی هەروەها نووسیوویەتی " ئەو هێزەی بازگەە ڕێگه ناده‌ن برینداره‌كان بگوازرێنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كردنیان لێ ده‌كه‌ن".
سێ رۆژ لەمەبەر ژمارەیەک گەنجی سڤیل لە سلێمانیەوە بەرێکەوتن بەپێی وەک پاڵپشیتەیەک بۆ بەرخۆدانی عفرین بەرەو سمێلکا لەسەر سنوری باشوور و رۆژئاوا بڕۆن، چەند رۆژە بەپێی ئەو کاروانەیان کەوتۆتە رێگا‌و ئەمڕۆ گەیشتوونەتەوە دەێگەڵە، هێلی جیاکردنەوەی دەسەڵاتی نێوان زۆنگی سەوز- شین – لەگەڵ زەرد.