مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت

 جێگری سەرۆكی لێژنەی داراییش لە پەرلەمانی كوردستانی دەڵێت " ئەگەر حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات هاوشێوەی فەرمانبەرانی خۆی مووچەیان پێ دەدرێت".


عەلی حەمە ساڵح جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە بەسیستەمی هەرێمی كوردستان مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشبكات، بەڵكو بەسیستەمی خۆی مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشدەكات".


ناوبراو بە ماڵپەری یەكێتی وتووتوە"حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت بەو سیستمەی پێشووی مووچەی وەزارەتەكان دابەشبكات، چونكە ئەگەر حكومەتی عێراق مووچە بنێرێت پێویستیشە بەسیستەمی ئەوان مووچە دابەشبكرێت، واتا لە پارێزگاكانی عێراق بە چ سیستەمێك مووچە دابەشدەكرێت لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بەهەمان سیستەم دەبێت."


 ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی بەغدا مووچەی هیچ وەزارەتێکی هەرێمی نەداوە.


 



PM:11:33:02/02/2018