پنتاگۆن پشتیوانی بۆ هەسەدە دوپاتکردەوە

وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پشتیوانييەکان ھێزەکانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" بەردەوام دەبێت.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دانا وایت، جەختی کردەوە، ئەمریکا نایەوێت شەڕ لەدژی سووریا بکات، بەڵام ھێشتا داعش لەناو نەچووە و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتيوانيیەکانی بۆ ھەسەدە.

سەبارەت بە داھاتووی سووریا وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، دیپلۆماتکار و سیاسیيەکان بڕیار لەسەر داھاتووی ئەو وڵاتە دەدەن.

پاش هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا، تورکیا و سووریا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات و یەپەگە دەکات، بەرەو ئاڵۆزی چوون.



AM:10:25:09/02/2018