دەربارەی مووچەی هەرێم، راپۆرتێکی گشتگیر دەخرێتە بەردەم عەبادی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێکی گشتگیری ئامادەکردەوەو دەیخاتە بەردەم سەرۆکی وەزیران حەیدەر عەبادی".

ئەحمەد حاجی رەشید بە سپی راگەیاند" تا کۆتایی ئەم هەفتەیە راپۆرتەکە تەواو دەبێت و دەخرێتە بەردەم عەبادی سەرۆک وەزیران".
ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەبەر رۆشنایی ئەو راپۆرتە هیچ شتێک نامێنێتەوە لەبەردەم عەبادیەوە کە بڕیار لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدات.
لیژنەی وردبینی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەرورەدە لەسەروبەندی کۆتایی هێناندان بەکارەکانیان و، ئەو دەمە بڕیار لای سەرۆک وەزیران دەمێنێتەوە.
 


PM:06:36:11/02/2018