قەرەبووی هاوڵاتیانی كورد دەكرێتەوە

بەڵێنی قەرەبوكردنەوەی ھاوڵاتیانی كورد لەقەزای خورماتوو دەدرێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایدەگەیەنێت "حكومەتی عیراق پابەند دەكەین بەخەرجكردنی پارەی قەرەبوەكە".

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ نوێنەرانی قەزای خورماتوو بۆ باسكردنی گیروگرفتەكانی ئەو شارە پاش ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كۆبونەوە.

لەوبارەیەوە مەسعود حەیدەر لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە باسی ھەموو ئەو تاوانانە كرا كە بەرامبەر كورد كراوە بەسوتاندن و تاڵانكردنی بازاڕو ماڵەكانیان و ڕوخاندنی دەیان خانوی كورد بەبەرنامەی پێشوەخت داڕێژراو".

وتیشی "تەئكیدمان لەپێكەوەژیانی پێكھاتەكانی ئەو قەزایە كردۆتەوە و لەگەڵ جەختكردنەوە بەدەركردنی ھەموو ھێزو گروپە چەكدارەكان و جێگیركردنی پۆلیسی ناوخۆیی و ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا".

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی نوسیوە "وەك لیژنەی دارایی بەڵێنمان پێدان كە پارەیان بۆ تەرخانبكەین لەبودجەی ساڵی 2018و حكومەت پابەندبكەین بەسەرفكردنی بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانەكانیان".



PM:12:11:13/02/2018