لەسلێمانیەوە نامەیەك ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی دەكرێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێك ئاڕاستەی عەبادی دەكات و ڕایدەگەیەنێت "ئەو بەڵێنانەی لەبارەی موچەوە داتان جگە لە برسی كردن و هەموو لایەكتان توشی چاوەڕوانیەكی بێ ئومێد كردووە".

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی یاداشتێكی ئەنجومەنەكەی خوێندەوە كە ئاراستەی بەغدای كردوە.

لە یاداشتەدا ئاماژە بەوەكراوە، "بەھۆی جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی حكومەتی عیراق و خودی حەیدەر عەبادی، سەرباری داخستنی  دەرگای خوێندنگەكان مەترسی پەكخستنی تەواوی دامەزراوە حكومیەكانیش دەكرێت، بۆیە لەپەیامێكدا داوا لەسەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین  بەڵێنەكانی جێبەجێبكات".

هەروەها ئەوەش هاتووە "جگە لەوەش پێویستە عەبادی پەلەبكات لەكردنەوەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێم كە بەبڕیارێكی سیاسی گەشتە نێودەوڵەتیەكان ڕاگیراون".




PM:12:35:13/02/2018