نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی شوبات لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید، لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزارو ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١ هەزارو ٤٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٢ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٥ هەزار دینار.




AM:09:37:14/02/2018