راهێنەری پاریس سانجێرمان: ئێمە ریاڵ مەدرید دەردەکەین


راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەمڕۆ لە دوای شکستەکەی بەرامبەر بەیانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٣-١ ، رایدەگەیەنێت یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوە دەردەکەین.

ئیمری دەڵێت ئێمە پێشتر لە یاریگای خۆمان توانیومانە ٤-٠ و ٣-٠ شکست بە یانەکانی بەرشەلۆنەو بایرن میونخ بێنێن، ئەگەر هاندەران پشتگیرمان بکەن ئەوا دەتوانین یانەی ریاڵ مەدرید بکەینە دەرەوە، کە من خۆم وای دەبینم دەتوانین ئەو کارە بکەین.

دەشڵێت هاندەران لە یاریگادا یاریزانی ژمارە ١٢یەو پشتگیریمان بکەن بە ئاسانی سەردەکەوین.



PM:11:19:16/02/2018