برای ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی ڕفێندرا

نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی شوبات هاوڵاتییەكی كورد لە كەركوك رفێندرا، پۆلیس دەڵێت "رفێندراوەكە برای ژنە پەرلەمانتارێكی كوردە".

پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند "ئەو هاوڵاتییەی رفێندراوە ناوی محەمەد زەنگەنەیە و برای ئەمیرە كەریم، ژنە پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا".

ئەو هاوڵاتیە لەشەقامی قودس لەگەڕەكی رێگای بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە ڕفیندراوە و بەگوێرەی زانیاریەكان دواتر چەكدارەكان لەرێگەی دوو ئۆتۆمبێلەوە بەرەو شوێنێكی نەناسراو هەڵاتوون لە جۆرەكانی توێتا دەبڵ قەمەرەی جۆری مەرزی ژمارە كاتی دهۆك و توێتا كامری رەنگی سپی.
                           



PM:02:13:20/02/2018