یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند


ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند کە بریتی بوون لە مۆدریچ و مارسێلۆ.

یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو دوو یاریزانە بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوەو ئاشکرای کردووە کە هەریەکە لە مارسێلۆ و مۆدریچ لە رانیاندا توشی پێکان هاتوون و گەڕانەوەشیان پەیوەستە بەو چارەسەرانەی کە بۆیان کراوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش هەردوو یاریزان دەتوانن بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە بن،بەڵام بەشداری یاریە دواخراوەکەی یانەی لیگانێس ناکەن کە رۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.



PM:07:12:20/02/2018