قەسەدە: 31 سەرباز و چەکدار کوژران

هێزەكانی سوریای دیموكراتی  قەسەدە رایدەگەیەنێت، كە لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان بەرامبەر هێرشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەکان "31 سەرباز و چەتە كوژراون".

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی شەڕ و پێكدادانەكانی عەفرینی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی قەسەدە، لە وەڵامی شەڕڤاناندا لە سنوری عەفرین "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 31 سەرباز و چەتە كوژراون، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێندراون".

ئەمڕۆ رێكەوتی 27 ی شوباتی 2018، 39 رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر دەستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام تا ئێستا سوپای توركیا نەیتوانیوە پێشڕەویەکی ئەوتۆ بکات.



PM:08:44:27/02/2018