كه‌ناڵی TRTی حكوومەتی توركیا به بڕیارێك 208 گۆرانی له توركیا قه‌ده‌غه كرد، كە 66یان بە زمانی كوردیین.
TRT جگه له‌وه‌ی به زمانی توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت هه‌مان كه‌ناڵ به زمانی كوردیش په‌خش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵی ناوبراو، به بڕیارێك 208 گۆرانی له په‌خش قه‌ده‌غه كردووه، كه 66 گۆرانی كوردین.
هه‌روه‌ها 142 گۆرانی توركیش به هه‌مان شێوه له په‌خش قه‌ده‌غه كران، هه‌رچه‌نده كه‌ناڵه‌كه بڵێت بڕیاره‌كه به هۆی نه‌شیاوی كلیپ و تێكسته‌كانه، به‌ڵام بڕیاره‌كه وا لێکدەدرێتەوە كه سیاسییه.
ئه‌گه‌رچی گۆرانییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له میدیاكانی توركیا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی "جومهوریه‌ت"ی توركی ئاشكرای كردووه، كه زۆرێك له گۆرانییه كوردییه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌كان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن بۆیه قه‌ده‌غه كراون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه باسی له‌وه كردووه، ئه‌و گۆرانییه توركیانه‌شی قه‌ده‌غه كراون، به هه‌مان شێوه گۆرانیبێژه‌كان دژی سیاسه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان قسه‌یان كردووه، بۆ نمونه چه‌ند گۆرانییه‌كی (سیلا) قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ش به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان گرتووه و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ده‌نگی به هه‌ده‌په داوه.