عەبادی: حکومەتی عێراق بەشێک لەمووچەی هەرێم دابین دەکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند "لەگەڵ حكومەتی هەرێم قسەیان كردوە كە حكومەتی عێراق بەشێك لە موچەی فەرمانبەران دابین بكات و بەشەكەی دیكەشی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین بكرێت و بەم نزیكانەش عێراق ئەو موچەیە رەوانە دەكات".
 
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ(سێشەممە) لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند "پێشتر بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانیان دابو لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوەشەوە ئەوەش بەهۆی پابەندنەبون بە بڕیاری دەسەڵاتی فیدراڵییەوە".
 
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو بڕیارەیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هەرێم و هاوڵاتیان نەبووە لە هەرێم، بەڵكو تەنیا پرسێكی یاسایی و دەستوری بووە كە دەسەڵاتی فیدراڵی دەبێت لەهەمو شوێنێك پیادەبكرێت.
 
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەشدا كە لەسەر ئەو كێشەیە لەگەڵ هەرێم گەیشتونەتە ئەنجام و حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر پێشنیارەكانیان نیشانداوە بۆ گەڕانەوەی فڕۆكەخانەكان بۆ ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی بۆیە رەنگە سبەی یان دو سبەی(پێنجشەممە) فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە.
 
وتیشی” هەرێم رۆژانە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، ئێمە بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەین و ئەوانیش بەشەكەی دیكەی موچەی فەرمانبەران بدەن.”
 
وتیشی”بۆ ئەوەش كە زامنی گەیشتنی ئەو موچانە بكەین بە فەرمانبەران داوا دەكەم لەهەمو چاودێران و هێزە چاكەخوازەكان لەهەرێم پەیوەندیم پێوە بكەن و هاوكاریمان بكەن لەو چاودێریكردنەدا، خوایار بێت ئەو موچانە بەم نزیكانە دەنێرین و پارەش بۆ ئەو مەبەستە دابینكراوە.”
 


ئه‌م بابه‌ته ‌2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:15:13/03/2018