لەکۆبوونەوەیەکی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دداپه‌روه‌ره‌ی هەندێک نهێنی ژیانی سیاسی خۆی لەدوای دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکەیەوە ئاشکرا دەکات.
بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تۆڕی زانکۆ و پەیمانگاکان وتی " بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌كێتی، پۆستی سه‌رۆك كۆماری و سكرتێری ئه‌و حزبه‌ی پێدراوه، به‌ڵام قه‌بووڵی نه‌كردووه بگه‌ڕێته‌وه".
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ئاراسته‌ی سیاسی و حوكمڕانی یه‌كێتی ناكۆكه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا بووه.
دەربارەی درێژنەکردنەوەی ماوەی دوو ساڵەکەی لە پۆستی سەرۆکی حکومەتدا باس لەوە دەکات "به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌قسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌كردووه، بۆیه له پۆسته‌كه‌ی لابراوه".