سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی 46همین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا، هیوای خواست تا ئەم ئێوارەیە شاری عفرین بکەوێتە دەست سووپاکەیە.( ئاماژەیەکە بۆ پەلەکردنی هێزەکانی لە داگیرکردنی عفرین).
لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ موختارەکانی تورکیا، ئۆردو‌غان وتی "هه‌موو جۆره هه‌ستیارییه‌ك له‌به‌رچاوده‌گیرێت، ته‌ماشاكه‌ن له ئێستادا سه‌ره‌تا مەدەنییەكان سواری ئۆتۆمبیل ده‌كرێن و له رێڕهوێكهوه له عه‌فرین ده‌برێنه ده‌ره‌وه. ئه‌مانه ئه‌وه‌نده ره‌وشت نزمن، سه‌ربازه‌كه‌ی من، رۆڵه‌كه‌م له میانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا له زه‌وی، به بۆمبی ده‌ستكرد شه‌هید ده‌بێت. ئه‌مانه بێ باوه‌ڕن، ئه‌مانه كافرن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئۆردو‌غان وتیشی" له میانی ٣٤ ساڵ له به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆر هۆنراوەیهك و ماڕشێكمان نییه كه پڕ به پێستی خۆی ده‌ربڕی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بێت. به هاوڕێیانم گوتووه له‌باره‌ی قه‌ڵغانی فورات و عه‌فرین ناڵێم ماڕشێكی وه‌ك ماڕشی ئیستیقلال، به‌ڵام خۆ ده‌توانن ماڕشێكی شایسته بنووسن و با ئه‌وه ئاماده بكه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه کە عەفرین لە "تیرۆریستان" پاکدەکەنەوە و وتی: "عه‌فرینیش له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه و منبجیش پاكده‌كه‌ینه‌وه، خۆرهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته سنووره‌كانمان له باكووری عێراق، به‌هه‌مان شێوه له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێگه‌كانی په‌كه‌كه له باکووری عیراق گوتی: "له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر لانه‌كانی تیرۆر له باكووری عێراق. له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌هێزتر ئه‌وێش به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا ده‌ڕوخێنین".