لە رانیە.. هاولآتییەک کوژراو کەسێکی تریش بریندار بوو

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٧ ی ئازار لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە شاری رانییە هاولآتییەک لە ناو جەرگەی شارەکە کوژراو کەسێکی تریش بریندار بوو.

رائید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ سپی، کوژرانی ئەو هاولآتییەی پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو هاولآتییە تەمەنی ٤٥ ساڵە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کرۆدۆتەوە پێدەچێت کێشەکە کۆمەلآیەتی بێت".





PM:06:19:17/03/2018