سبەی جگە لەمووچەی پەروەردەو تەندروستی مووچەی چەند وەزارەتی تریش دەدرێت

سبه‌ی وێڕای مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند "سبەی لەگەڵ مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، بڕیاره‌ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش بكرێت".

ئه‌م زانیارییانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێن، كه‌ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، سبه‌ی و دوو سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بێت له‌ دوو رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و مووچه‌یه‌كیش له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ وه‌رده‌گرێت.



PM:09:34:18/03/2018