راوێژکاری پێشووی مەسعود بارزانی و کەسایەتی دیاری پارتی، عەزیز شێخ رەزا لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هه‌واڵی ماڵئاوایی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگاكه‌یانی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند و وتوویەتی"هه‌ڤاڵ و كه‌سوكاری عه‌زیز شێخ ره‌زا، له سویده‌وه كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ كوردستان و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو له زێدی خوی له ده‌ڤه‌ری رانیه به‌خاك ده‌سپێردرێت".
ژیاننامەی عه‌زیز شێخ ره‌زا
عه‌زیز ره‌زا محه‌مه‌د، ناسراو به شێخ عه‌زیز
ساڵی 1939 له گوندی (باسه‌ره) ی سه‌ر به قه‌زای رانیه‌ی پارێزگای سلێمانی له دایكبووه.
ساڵی 1956 بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان.
ساڵی 1959 روویكردۆته وڵاتی چیكسلۆڤاكیا به مه‌به‌ستی خوێندن و ساڵی 1966 ماسته‌ری له ئه‌ندازیاری كاره‌با به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵی 1960 كارگێڕی رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له پراگ.
ساڵی 1962 له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق دایكی به‌ناوی (زبێده شێخ سه‌مه‌د) شه‌هید بووه.
ساڵی1967 په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و بووته به‌رپرسی به‌شی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێڕاق.
ساڵی 1970 بووته كارگێڕی لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵانی 1971-1975 نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له به‌یروت.
ساڵی1999 به‌شداری 18 مین كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كانی سویدی كردووه.
عه‌زیز شێخ ره‌زا، دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول رووی كردووەتەته وڵاتی سوید و ساڵی 1999 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستانی ئازاد. ساڵی 2003 بووه‌ته راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی.
ساڵی 2005 بووته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی.
ساڵی 2010 مه‌دالیای مستەفا بارزانی پێبه‌خشراوه.
رۆژی 21/3/2018 كۆچی دوایی كرد.