" بەزووترین کات پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشکەوتی مووچەدا دەکرێت"

وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت و ”سەرۆکی حکوومەت" جەختی لێ کردووەتەوە.
 
د. ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند، ئەم بەیانییە پەیوەندی بە وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و ”بڕیاری خەرجکردنی مانگێکی دیکەی پارەی هاندان درا". ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ دوای پشووەکان لە ٢٥ی ئاداردا پارەکە خەرج دەکرێت.
 
هەر لەو پەیامەیدا وەزیری تەندرووستی ڕای گەیاندووە، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، ”جەختیان لەسەر پێداچوونەوە بە پاشەکەوت کردووە بە زووترین کات".



PM:11:52:22/03/2018