ترامپ راوێژکاری ئاسیشی ئەمەریکای گۆڕی

دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا، جۆن بۆڵتن بکات بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە بری هێربەرت ڕەیمند مکماستەر.

ترامپ گۆڕانکاریەکی تری ئەنجامداو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە " بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەینم  لە ٩ی نیسانی داهاتوووە، جۆن بۆڵتن دەبێتە ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتیمانی".

سەرۆکی ئەمەریکا زۆر سوپاسی ئەو خزمەتەی کرد کە جەنەڕاڵ ئەیچ ئاڕ مکماستەرم ئەنجامی داوە وتی " کارێکی زۆر باشی کردووە و هەمیشە وەکو هاوڕێم دەمێنێتەوە، لە  ٩ی نیسانەوە بە فەڕمی دەستبەدەستکردنەکە ئەنجام دەدرێت هاوکات ئەیچ مکاستەر  بۆ ماوەی سی ساڵ ماندوونەناسانە خزمەتی ئەمەریکا کردووە قارەمانی ئەو کەم وێنە بووە".

جێی ئاماژەیە جۆن بۆڵتن وەکو ترەمپ یەکێکە لەو کەسانەی کە بەتەواوەتی دژی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەنێوان زلهێزەکانی جیهان و ئێراندا واژۆ کراوە،  بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران تاوەکو چەکی ناوەکیی بەدەست نەهێنێت.

ترامپ  ١٣ی ئەم مانگەدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە وەزیری دەرەوە، ڕیکس تیلەرسن لەپۆستەکەی دوورخستووەتەوە و  مایک پۆمپیۆ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لە شوێنی ئەو کردووەتە وەزیری دەرەوە.



AM:09:16:23/03/2018