هەولێر...بەرپرسی مەكۆی گۆڕان دەستگیركرا

لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە بەرپرسی مەكۆی گۆڕان و چەند هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەكە دەستگیركران.

میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە كەمێك لەمەوبەر بەپرسی مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆرشان و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانیان لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیركراون.

هاوكات كەمێك لەمەوبەر پەیامنێری سپی لە هەولێرەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرد "ژمارەیەكی زۆر خۆپیشاندەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەپاركی شاندەر لەناوجەرگەی شاردا بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەڵام هێزێكی زۆری ئەمەنی لە چواردەوری ئەو خۆپیشاندانە كۆكراونەتەوە".

خۆپیشاندەران لە بەرنامەیاندا بووە بچنە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگایان پێنەداون، بەدرێژی شەقامی ٦٠ مەتری پارتی خەڵكانی خۆی بەجلی مەدەنییەوە لە وەزارەتی دادوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بڵاوە پێكردووە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران.

هاوكات پێشتر سپی ئاشكرایكرد چەندان چالاكوانی مەدەنی دەستگیركراون، هەروەها لایەنگرانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن دەسیگیركراون.

دەربارەی میدیاكانیش، هێزە ئەمنییەكان رێگا نادەن هیچ میدیایەك رووپێوی خۆپیشاندان و بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان بكات، هاوكات دوو رۆژنامەنووسی كەناڵی پەیامی كۆمەلێ ئیسلامی دەستیگیركراون.



PM:01:05:26/03/2018