لە راگەیاندنێکدا تۆڕی میدیای کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر دەستگیرکردنی دوو رۆژنامەنووسی لە خۆپێشاندانەکەی هەولێر، بەتوندی مەحکومی ئەو دەستدرێژیە دەکەن و دەڵێن" ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره دزێوه دوور له هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆیی و دیموكراسیی و پێشێلكارییه به‌رانبه‌ر به میدیاكاران ده‌كه‌ین، داوای ده‌ستبه‌جێ ئازاد كردنی تیمه‌كه و پێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ین".
دوانیوەرٶی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ئەو دوو رۆژنامەنووسەیان ئازاد کرا.
دەقی راگەیاندنەکەی کۆمەڵ
بسم الله الرحمن الرحیم
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كوردستان، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان:
بابه‌ت / ئاگاداركردنه‌وه
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی رۆژنامه‌وانییان و بۆ گه‌یاندنی راستیه‌كان به‌ڕای گشتیی جه‌ماوه‌ری كوردستان ، تیمێكی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام كه پێكهاتبوون له رۆژنامه‌نووسان ئاراس عه‌زیز و موته‌لیب خۆشه‌وی ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2018/3/26) له كاتی رووماڵ‌كردنی مانگرتنی مامۆستایان و جه‌ماوه‌ری هه‌ولێردا ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتیه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و خۆیان ده‌ستگیر كران و پێداویستیه رۆژنامه‌وانیه‌كانیان زه‌وت كرا.
ئێمه له تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره دزێوه دوور له هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆیی و دیموكراسیی و پێشێلكارییه به‌رانبه‌ر به میدیاكاران ده‌كه‌ین، داوای ده‌ستبه‌جێ ئازاد كردنی تیمه‌كه و پێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ین.
ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماو ماده‌كانی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیی له كوردستان ، كه له‌دوای ده‌رچوونی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم واژۆی كردووه و كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
مه‌خابن ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه هێزه ئه‌منیی و میلیشیاییه‌كان له كاتی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان و پێشێلكاریی قێزه‌ون به‌رانبه‌ر یاسا چه‌ند باره ده‌كه‌نه‌وه، كه راپۆرته‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ پڕیه‌تی له‌و پێشێلكاریانه، كه هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته ناو لیستی ره‌شی پێشێلكارییه‌كانه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پاساوی ناشایسته بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌هێننه‌وه‌و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش به دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ره‌فتاری رژێمه دیكتاتۆر و تۆتالیتاره‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانه و زۆره دووره له پرانسیپه مرۆیی ودیموكراسییه‌كان .
لێره‌وه رووی داوامان ده‌كه‌ینه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور، كه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵی ئازادكردنی تیمه‌كه‌ی په‌یام بده‌ن.
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ
26/3/2018