پێشێلکارییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هەموو ئەو پێشێلکاریانەی لە چوار رۆژی رابردوودا بەرامبەر خۆپیشاندان ئەنجامدراوە دەگەیەنێتە نێونەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

کاوە محمەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی میدیا رایگەیاند " ئەمڕۆ لەسەر ئەو سەرکوتکاریانەی رووبەرووی خەڵکی خۆپیشاندەر لەهەولێر و دهۆک لە چوار رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆتە، لە کۆبوونەوەیەکدا گەیاندمانە (یان کۆبیچ(.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆران وتیشی " لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یان کۆبیچ) باسی ئەو دۆخەی ئێستای هەولێر و دهۆک و سەرکوتکردن و بێڕێزیکردنەکانی دەسەڵاتمان کرد کە بەرامبەر خۆپیشاندەران، میدیاکاران و چالاکوانانی مەدەنی دەگیرێتەبەر".
کاوە محەمەد دەڵێت " داوامانکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی دەسەڵات بێتە دەنگ کە دژی دیموکراسی و مافی مرۆڤن".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەوەش دەخاتە روو کە پێشتریش لەگەڵ زانا روستایی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ خاتوو (ئەلیس ولبول) جێگری (یان کۆبیچ) بەدرێژی باسی وردەکاری ئەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتدارانی هەرێممان کرد.



PM:05:39:28/03/2018