تەرمی مناڵە سێ ساڵەکەی کوبانێ لە عەربەت دۆزرایەوە

تەرمی ئەو مناڵەی خەڵکی کوبانێیە و سێ دوو رۆژە ونبووە، لە عەربەت دۆزرایەوە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 1-4-2018، لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی مناڵێكی تەمەن 3 ساڵان دۆزرایەوە" .

ڕاگەیاندن وپەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی " نێردراوە ئاشكرایكردووە " دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانی تر تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو منداڵە 2 ڕۆژە دیارنەماوەو ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە" .

منداڵەكە ناوی (م ، ع ، م ) و تەمەنی 3 ساڵانەو ئاوارەی كۆبانێیە، لە كەمپی ئاشتی لە عەربەت لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێبووە .
لە ئێستادا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە .



PM:08:01:01/04/2018